بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری یەكلاكەرەوە بۆ هێزە چەكدارەكان دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوە چاكسازییەكانی حزبەكەیدا،بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریداوە سەرجەم ئەو هێزانەی كە تایبەتن بە بەرپرسان یەكبخرێن و بخرێنە چوارچێوەی هێزەكانی 70.

سەرچاوەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بڕیاری یەكخستنەوەی هێزە چەكدارەكانی تایبەت بە بەرپرسە حزبییەكان دەدرێت، بەڵام وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئاشكرانەكرد.

راشیگەیاند، بەشێوەیەكی مەبدەئی بڕیاردراوە بە چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزە چەكدارەكان بەشێوەیەك هەموویان لە چوارچێوەی هێزەكانی حەفتادا یەكبخرێنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لەدوای جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە هیچ بەرپرسێك لەناو یەكێتیدا مافی ئەوەی نەبێت هێزی چەكداری تایبەت بەخۆی هەبێت و سەرجەم هێزەكان لە چوارچێوەی هێزەكانی70 ی یەكێتی و حكومەتدا دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا