مونا قه‌هوه‌چى: تا كورسى كۆتا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژادن ناكه‌ین

پۆڵه‌تیك پرێس

مونا قه‌هوه‌چى، سكرتێرى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، بڕیارى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانمان داوه‌ و تا كورسى كۆتا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژادن ناكه‌ین، چونكه‌ به‌شدارى كردن به‌م شێوازه‌ واته‌ قبوڵكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵا به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان.

مونا قه‌هوه‌چى سكرتێرى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى چاكسازى توركمان له‌دیدارێكى تایبه‌تى پۆڵه‌تیك پرێس ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به‌رێككه‌وتنى سیاسى لایه‌نه‌كانى هه‌رێم ده‌توانرێت كورسى كۆتا بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه‌ چ له‌عێراق و چ له‌هه‌رێمى كوردستان چونكه‌ نه‌مانى كورسى كۆتا به‌بڕیار نه‌هێڵدراوه‌ به‌بڕیاریش ده‌توانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

مونا قه‌هوه‌چى وتى: نیگه‌رانى پێكهاته‌ى توركمان له‌ نه‌مانى كورسى كۆتا هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ بڕیارێكى سیاسییه‌ نه‌ك یاسایى، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان هه‌مواربكرێته‌وه‌ پێمان ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر نه‌مانى كورسى كۆتاى پێكهاته‌كانیشى لێبكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ قسه‌ى ترمان ده‌بوو وه‌ پێداگریمان ده‌كرد له‌سه‌ر مافه‌كانمان، به‌ڵام بردنى ئه‌و كه‌یسه‌ بۆده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌كارێكى نایاسایى ئه‌ژمارده‌كرێت چونكه‌ راوبۆچوونى پێكهاته‌كان وه‌نه‌گیراوه‌، به‌وه‌ى رازین كوسى كۆتا بمێنێت یان نا، وه‌ نه‌مانى كورسى كۆتا كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و پرسى پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێم.
وتیشى: بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵا تانه‌ى لێنادرێت به‌ڵام ده‌ستكارى ده‌كرێت، پێشتریش حاڵه‌تى وامان له‌ دادگاى باڵا بینیوه‌، بۆیه‌ به‌رێككه‌وتنى سیاسى لایه‌نه‌كانى هه‌رێم ده‌توانرێت كورسى كۆتا بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه‌ چ له‌عێراق و چ له‌هه‌رێمى كوردستان چونكه‌ نه‌مانى كورسى كۆتا به‌بڕیار نه‌هێڵدراوه‌ به‌بڕیاریش ده‌توانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

مونا قه‌هوه‌چى هێماى به‌وه‌شكرد، بڕیارى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانمان داوه‌ و تا كورسى كۆتا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژادن ناكه‌ین، چونكه‌ به‌شدارى كردن به‌م شێوازه‌ واته‌ قبوڵكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵا به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان، وه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ سكاڵاى تۆماركردبوو داواى كردبوو كورسى كۆتا دابه‌ش بكرێت نه‌ك نه‌مێنێت به‌ڵام نه‌مانى كورسى كۆتا زۆر خراپ له‌سه‌ر پێكهاته‌كان شكاوه‌ته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ى بیستوومانه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ زانیارى پشتڕاستكراوه‌نییه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ به‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كورسى بۆ كۆتا دابنرێت.

درێژەی دیدارەکە:

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا