پارێزگاری بانکی ناوەندیی هۆکاری ناجێگیری بەهای دینار ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، دزەپێکردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێی و کۆنترۆڵنەکردنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان ھۆکاری بۆ بەردەوامی ناجێگری بەھای دینارن بەرامبەر بە دۆلار.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری تایبەت بە پرسی ناجێگیری بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار کۆبووەتەوە.

ئەوەشھاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی رایگەیاندووە، دزەپێکردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق بەردەوامە و ھێشتا تەواوی دەروازە سنوورییەکان کۆنتڕۆڵنەکراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، مامەڵەکانی ناوخۆی دراو ھۆکارێکی دیکەن بۆ ناجێگری بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەشێوەیەک، لە بازاڕە دراوەکانی ناوخۆدا یەک دۆلار بە ھەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا بانکی ناوەندیی یەک دۆلار بە ھەزار و 310 دینار دەفرۆشێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا