خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دژی نەمانی دەرماڵەکانیان خۆپیشاندان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

ئەو خوێندکارانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان راگەیاند، “ئێمە لە رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و کۆڵنادەین تا وەڵاممان دەدەنەوە و دەرماڵەکانمان بۆ دەگەڕێننەوە”.

لەلایەکی دیکەوە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێریش بەمەبەستی هەمان داواکاری دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوا لە حکومەت دەکەن دەرماڵەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەر لە بڕینی دەرماڵە، خوێندکارانی ناوشار بڕی 60 هەزار و خوێندکارانی دەرەوەی شار بڕی 100 هەزاریان وەردەگرت، بەڵام ماوەی چەندین ساڵە، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بێبەشکراون لەم دەرماڵەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا