ئامادەكارییەكانی دامەزراندنی لیوا هاوبەشەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێكران

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژكاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگەو ڕاوێژكارێكی باڵای هاوپەیمانان كۆبونەوەو دواین ئامادەكارییەكانی دامەزراندنی دوو لیوا هاوبەشەكەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراقیان تاوتوێكرد.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید روكن هەژار عومەر راوێژكاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگەو كۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس گەورە راوێژكاری باڵای هاوپەیمانان كۆبونەوەو هەردولا باسیان لە دوایین ئامادەكاریەكانی دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقیكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، شاندی هاوپەیمانان دووپاتیان كردەوە، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا پاڵپشت و هاوكار دەبن بۆ دامەزراندنی ئەو دوو لیوا هاوبەشە، هەروەها هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوكاری و هێرشی ئاسمانی لە شەڕی دژی داعش.

باس لەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق – ئەمریكایان كرد بە بەشداری شاندی باڵای هەرێم و واشبڕیارە لەڕۆژی پێنچ شەممەی داهاتوودا، لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەنێوان عێراق-ئەمریكا بە بەشداری عەمید روكن هەژار عومەر نوێنەری هەرێمی كوردستان گەرێكی تری كۆبوونەوەكان ئەنجام بدەنەوە.

لە ماوەی رابردودا هەرێم و بەغدا بەمەبەستی دروستكردنی چەند لیوایەكی هاوبەش چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامدا، چەند رۆژی رابردوشدا بە بڕیاری مستەفا كازمی بڕیاری پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە نێوان هەردولادا درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا