وەزیری نەوتی عێراق زانیاری نوێ‌ دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تێچووی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان سێ ئەوەندەی تێچووی هەناردەی نەوتی عێراق بووە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رەسمی حكومەتی عێراق راگەیاند، بەگوێرەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەرێمی كوردستان تەنها دەتوانێت لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە نەوتەكەی بفرۆشێت، لەبەرامبەریشدا بانكی ناوەندی هەژمارێكی بانكی بۆ داهاتی نەوتی كوردستان دەكاتەوە و پابەنددەبێت بە دابینكردنی سەرجەم شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم.

راشیگەیاند، ئەو هەژمارە بانكییە لەژێر چاودێری حكومەتی فیدڕاڵ و دیوانی چاودێری داراییدا دەبێت و حكومەتی هەرێم دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەكەی هەیە، بەجۆرێك ئەگەر داهاتی هەژمارە بانكییەكە لەو رێژەیەك زیاتربوو كە لە بودجەدا بۆ هەرێم دیاریكراوە، پارەی زیادەكە دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت، ئەگەر كەمتریش بوو بەغدا پابەندە بەوەی پارەی زیاتر بۆ هەرێم بنێرێت.

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پێشتر هەرێمی كوردستان كرێی گواستنەوەی نەوتەكەی سێ بەرامبەری نەوتی عێراق بووە، بەڵام دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بەهەمان نرخ نەوت دەگوازرێتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر زیادبوونی داهات دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا