گەریلا كوژرانی هەشت سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلاكانی كوردستاندا لە ناوچەی زاپی باشووری كوردستان هەشت سەربازی توركیا كوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) گەریلاكان لە ناوچەی زاپی باشووری كوردستان زنجیرەیەك چالاكییان لە ڕۆژانی26 و 27_9_2022 لە دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە.

هەپەگە دەڵێت: لە چالاكییەكانی هێزەكانماندا هەشت سەرباز كوژراون و خێمەیەكی سەربازییش تێكشكێندراوە.

لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیایشەوە ڕایگەیاندووە، سوپای توركیا16 جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكیی و چەكی كیمیایی، سێ جار بە فڕۆكەی جەنگیی، 40 جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و چەكی قورس ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا