پۆڵەتیك پرێس
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” سزادانی دەیان سەربازی توركی لە چیای گارە راگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد هێرشهكهی سوپای توركیا بۆسهر چیای گاره بەردەوامە و شەڕێكی قورس دەستپێكردووە و لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە بە توندیی بەرپەرچی سوپای تورکیا دراوەتەوە.
هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی گەریلاکاندا بە دەیان داگیرکەری تورک لە گارە سزا دراون و بەدەیان سەربازیش بریندارن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 10ی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری توركیا لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئۆپەراسیۆنی “چنگی هەڵۆی 2″ی لە هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی لەچیای گارە دەستپێكردووە.