گەریلا كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلاكاندا لە ناوچەكانی زاپ و خواكورك، بەلایەنی كەمەوە 15 سەربازی توركیا كوژراون و ئۆتۆمبێلێكی سەربازییش تێكشكێندراوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلا بڵاوكردەوە، كە ڕۆژانی سێ تا شەشی ئەیلول لە ناوچەكانی زاپ و خواكورك ئەنجامیانداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەو چالاكییانەدا بەلایەنی كەمەوە 15 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سەربازێكیش بەسەختیی برینداربووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە گەریلاكان ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی لە جۆری كریپ و سیستمێكی كامێرای چاودێریی و 60 كیلۆ تەقەمەنییان تەقاندووەتەوە.

لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیاشەوە هەپەگە ڕایگەیاندووە، كە سوپای توركیا بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكیی و چەكی كیمیایی، 24 جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر، 12 جار بە فڕۆكەی جەنگیی و دەیان جاریش بە تۆپ، هاوەن و چەكی قورس ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا