پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئۆپەراسیۆنی تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕیی گەریلا دژی سوپای توركیا بەردەوامە و بەپێی ڕاگەیەندراوی هەپەگەش، گەریلاكان 36 سەربازی دیكەی سوپای توركیایان كوشتووە و درۆنێك و كامێرایەكی چاودێریی و سێ چادری سەربازییش تێكشكێندراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بارەی شەڕ لە هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماری چەند چالاكیەكی گەریلای لە دژی سوپای توركیا ئاشكرا كرد.
هەپەگە ڕایگەیاندووە: دەوڵەتی توركیا لە هەموو شوێنێك هێرش دەكاتە سەر كورد، سیاسەتی نكۆڵی و سڕینەوە درێژە پێدەدات و ستەم دەكات. ئەوەی دەوڵەتی تورك دەیكات بڕیارداری تێكۆشان، رق و هەستی تۆڵە سەندنەوەی گەریلاكانی ئازادی كوردستان زیاتر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: “چەتەكانی فاشیستی رژێمی ئاكەپە و مەهەپە” لە چیاكانی كورد هەموو رۆژێك پۆل پۆل لەناو دەبرێن و دۆخیان بەرامبەر بە بەرخودانی گەریلا لەبەرچاودایە، بەڵام هێرش بۆ سەر گەلی كوردی بێتاوان بۆ خۆی وەك هونەرێك دەزانێت.
لە بارەی ئۆپراسیۆنەكانی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕی ئاشكرای كردووە 36 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون، درۆنێك، سیستمێكی كامێرای حەراری، سێ خێمە تێكشكێنراون.
ئەوەشی وتووە: لە تونێلەكانی شەڕ 19 جار بە تەقەمەنی، پێنج جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كراون، گۆڕەپانەكانی بەرخودانیش چوار جار بە فڕۆكە و 10 جاریش بە هێلیكۆپتەر و كاتیوشا بۆردومان كراون.