لە كەركوك زیاتر لە 10 پاڵێوراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دووردەخرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاتر لە 10 پاڵێوراوی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دوورخراونەتەوە، یان لەلایەن دەستەی باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەریی بە تۆمەتی بەعسیبوون بانگهێشتی لێكۆڵینەوە كراون.

عەلی عەباس زیاب، بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 10 پاڵێوراوی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دوورخراونەتەوە، یان لەلایەن دەستەی باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەری بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆسیەكانیان بانگهێشتكراون.

بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، زیاتر لە 12 هەزار فەرمانبەر بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكەن بە بەڕێوەبەری وێستگە، چاودێر، فەرمانبەری سندوق و بابەتی دیكەوە.

لە پارێزگای كەركووك، سەرووی ملیۆنێك و 153 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە ، 315 ناوەندی دەنگدان لە كەركووك دەبێت.
دوای نزیكەی 18 ساڵ بڕیارە 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك بەڕێوەبچێت.

ژمارەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك 16 كورسییە، كە یەكێكیان بۆ كۆتای كریستیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا