پارێزگاری هەولێر لەبارەی مووشەکبارانەکە: حکومەتی عێراق بەرپرسیارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر لەبارەی مووشەکبارانکردنی قەزای خەبات وتی، “حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لێی”.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، “راستە ئەو کارانە گرووپە تیرۆریستییەکان و میلیشیاکان ئەنجامی دەدەن، بەڵام حکومەتی عێراق بەرپرسیارە”.

وتیشی، “خەمساردیی ئەوان بووەتە هۆکاری ئەوەی کە گرووپە تیرۆریستییەکان دەرفەتەکە بقۆزنەوە و هەموو ئەو کارە تیرۆریستییانەی کە ئەنجامدراون لەو سنوورانەن کە وتوومانە بۆشایی ئەمنییان هەیە”.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:30 سنووری پارێزگای هەولێر مووشەکبارانکرا و شەش مووشەکی یەک لەدوای یەک، ئاڕاستەی سنووری قەزای خەبات کران و دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا