گۆڕان و یەكێتی كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان كۆببنەوەو چەند پرسێكی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ بكەن.

كۆبونەوەكە دوای گۆڕانكارییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناو یەكێتی دێت كە بەهۆیەوە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەرۆكایەتی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی كشایەوە كە لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا پێكهێنراوە.

بەپێی زانیارییەكان كۆبونەوەكە لە كاتژمێژ 11ی بەیانی ئەمڕۆ لە بینای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێوەدەچێت و هەردولا پرسی دواین گۆڕانكارییەكانی پرۆسەی سیاسی عێراق و چۆنیەتی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باس دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان چاوەڕان دەكرێت لە كۆبونەوەكەی نێوانیاندا یەكێتی و گۆڕان كەسێكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی دەستنیشان بكەن.

پێشتر یەكێتی و گۆڕان بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكانی یەكێتی و رێكخەری گۆڕان و بەرپرسانی باڵای هەردوولا لە مەراسیمێكدا هاوپەیمانی نێوانیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند كە بڕیارە 10ی مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا