دوو ڕووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی ڕابردوو، لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای بەردەڕەش، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە سنووری قەزای بەردەڕەش دوو ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا، یەکەم لەنێوان ماتۆڕ سکیلێک و بارهەڵگرێک لە ناحیەی رۆڤیا ڕوویدا، لەئەنجامدا دوو کەسی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندابوون.

هاوکات، ڕووداوی دووەم، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک لەسەر رێگای بەردەڕەش-کەڵەک ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا