نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بۆ ماوەی چوار رۆژی یەك لە دوای یەك بەرزبووەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ كەمبوونەوەی یەدەكی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان لە ئەمریكا دەگەڕێتەوە، بەوپێیەی كە بەكارهێنانیان بەهۆی شەپۆلێكی ساردی كەشوهەوا لەو وڵاتە زیادبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22_12_2022 هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور 27 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا 35 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لە سەرەتای دەستپێكی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاكانی وڵاتان بەرامبەر رووسیا و كەمبوونەوەی دابینكردنی نەوت لە بازاڕەكاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا