سوپای عێراق هێز به‌ره‌و سنوری خانه‌قین ده‌جوڵێنیێت

پۆڵەتیک پرێس – نیگار عومەر
سوپای عێراق هێزێکی نوێ دەهێنێت بۆ سنوری خانەقین بۆ کۆنترۆڵکردنی جمجۆڵەکانی داعش لەو سنورە، ئەو هێزە دەستدەکات بە بڕینەوەی باخ و باخاتی جوتیارانی گوندەکانی سەربەقەزای خانەقین، بەبیانوی ئەوەی کە دەیانەوێت داعش لەنێو ئەو باخانەدا خۆیان حەشار نەدەن.

شەماڵ عەبدولکەریم، بەڕێوبەری ئاسایشی کۆڵەجۆ بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، سوپای عێراق هێزێکی نوێی هێناوەتە سنوری خانەقین کە پێکدێت لەسێ لیوای سوپای عێراق و هێزێکی حەشدی شەعبی، کەنزیکەی دوو بۆ سێ هەزار چەکداری دەبن، ئەم هێزە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە بەبیانوی کۆنترۆڵکردنی جمجۆڵەکانی داعش لە ناوچەکە دەستیان کردوە بە بڕینەوەی باخ و باخاتی دانیشتوانی گوندەکانی (ئوم حونتە و دەکە) چەند گوندێکی دیکە، ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی زۆریان هێناوە بۆ بڕینەوەی باخی خەڵکی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دانیشتوانی گوندەکان ئەمڕۆ نیگەرانی خۆیان بەرامبەر ئەو کارانەی سوپای عێراق ڕاگەیاند و ئەوەیان وتوە کە بژێوی ژیانی خەڵکی گوندەکە لەسەر بەرهەمی ئەو باخ و باخاتەیە، دوای ئەوەی ئێمە قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو هێزانەکرد بۆماوەیەکی کاتی تەختکردنی باخەکانیان ڕاگرت، بەڵام ئەمڕۆ دوبارە دەستیان بەتەختکردنەوەی باخەکان کردەوە.

ئەوەشی وت،”ئێمە وەک هێزی ئاسایشی هەرێم لە سنورەکەدا داوامان کردوە هاوکارو هەمانگیی سوپای عێراق بکەین، بەڵام ئەوان وەڵامیان نەداوینەتەوە، هەرچەند لەژێر دەسەڵاتی هێزی وسوپای عێراقدا چەندین کردوە تیرۆستی ئەنجام دراوە لە ماوەکانی ڕابردوودا.

بەڕێوبەری ئاسایشی کوڵەجۆ باسی له‌وه‌شكرد، سوپای عێراق پێی ناکرێت ناوچەکە بپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا