پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە22ی تشرینی دووەم، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆشکی سپی لە زاری جۆ بایدنەوە ڕایگەیاند،” سوپاسی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر دەکەم، بۆ سەرکردایەتی و هاوبەشی کردنیان لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە”.
ئاماژەی بەوەکرد، جۆ بایدن پێشوازی لەو ڕێککەوتنە کرد کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەزامەندی لەسەر درا و ئاشکرایکرد،” بەتەواوی رازییە” لێی و سوپاسی هەوڵەکانی میسر و قەتەری کرد، کە نێوەندگیرییان کرد.
جەختیکردەوە، گرنگە هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوە حەماس بەتەواوی جێبەجێ بکەن و بەمەش بارمتەی ئەمریکی زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و وتی،” نان ناخۆم تا هەموویان ئازاد نەکرێن”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ لە بەیاننامەکەیدا بڵاویکردەوە، بەهاوبەشی هەریەکە لە ئەمریکا و میسر و قەتەر، سەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی رێکەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بۆ راگرتنی جەنگ و ئاگربەستی مرۆیی لەپێناو گۆڕینەوەی دیل و بارمتەکان، بەپێی ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت و 50 دیلی ئیسرائیلی ژێردەستی حەماس، رادەستی ئیسرائیل دەکرێتەوە، حەماسیش رایگەیاند، لە چوار رۆژدا 50 ژن و منداڵ ئازاد دەکات، لە بەرامبەر ئەوەدا ئیسرائیل دەبێت 150 زیندانیکراوی فەلەستینی ئازاد بکات.