تەقینەوەیەکی بەهێز بەسرەی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەقینەوەیەکی بەهێز شاری بەسرەی هەژاند و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە کوژرانی 12 کەس و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، تەقینەوەکە لە نزیک بانکی خوێن لە ناوەڕاستی بەسڕە روویداوە.

سەرچاوەیەکی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە بووە کە لەبەردەم دەرگای چێشتخانەی (جنوە) لەنزیک بەشی راوێژکاریی نەخۆشخانەی کۆماری بەسڕە تەقیوەتەوە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک