پۆڵەتیك پرێس
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رایدەگەیەنێت “كەیسی چالاکوانانی بادینان پلەی كۆتایی وەرنەگرتووە و سزادراوان دەتوانن تانە پێشكەش بكەن بۆ راستكردنەوەی بڕیارەكە”.
رۆژی سێشەممە، 4ی ئایار دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندکردنی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد، ئەو بڕیارەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیداهێنا.
دادگای پێداچوونەوە لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: ” ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به پشت به‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردووه”.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه كه پابه‌ند بین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا‌و بڕیاری دادگاكان.
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم جەختدەكاتەوە، ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یه (گل‌ب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا ئەنجومەنی دادوەری لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت “ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان”.