كۆتا پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی سزادراوانی بادینان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

دۆسییەی سزادراوانی بادینان لەسەر داوای دادگای پێداچوونەوە لەلایەن دادگای تاوانەكانی دووی هەولێرەوە رەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرایەوە پارێزەری دۆسییەکە دەڵێت “چاوەڕوانی راستکردنەوەی بڕیارەکەی پێشوودەكەین جا بە کەمکردنەوەی سزاکە بێت یان ئازادكردنی چالاكوانان.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوانی بادینان رایگەیاند، دۆسییەی سزادراوانی بادینان بەمەبەستی راستكردنەوەی تەمیزی لەدادگای تاوانەكانی دووی هەولێرەوە گەڕاوەتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان و ئومێد هەیە سزای چالاكوانانی بادینان گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوانی بادینان، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی سێ هەفتە لەمەوبەر داواکارییەکمان لە دادگای تەمییز بۆ راستکردنەوەی بڕیاری سزادانی بادینان وەك دوا تانە پێشکەشکرد، دواتر دادگای پێداچوونەوە داوای لە دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر کرد جارێكی دیكە دۆسییەکان بۆ رەوانە بکرێت بەڵام دادگای دوو ئەو هەنگاوەیان دواخست و لە رۆژی پێنجشەممە 3ی حوزەیران دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر جارێكی دیگە دۆسییەی سزادراوانی بادینانیان ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە كردووە بەمەبەستی راستكردنەوەی تەمیزی.

وتیشی، دادگای پێداچوونەوە، دواتانەی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینانی پەسەندكرد كە تێیدا داوای راستکردنەوەی بڕیارەکە مانكردووە.

رونیشیكردەوە، ئێستا دۆسییەکە رەوانەی دادگای پیداچوونەوەی هەرێمی كوردستان كراوە کراوە بۆ دووبارە سەیركردنەوەی بڕیارەکە و ئومێدی زۆر هەیە دادگای پێداچوونەوە سزای سزادراوان كەمبكاتەوە یان ئازادیان بكات.

لەڕۆژی 16ی شووباتی ئەمساڵ دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر لە دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادیناندا هەریەک لە (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید ، گوهدار زێباری‌ و هاریوان عیسا) ی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، بڕیارەکەش کاردانەوەی زۆر و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

هاوكات دوای ئەوەی لەبڕیارەكەی دادگادا ناوی کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا هاتبو، ژمارەیەک لە کۆنسوڵخانەکانی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین دامەزراوە و لایەن و کەسایەتی داوای پێداچوونەوەیان بە بڕیارەکەدا کرد و بە نادپەروەرانەیانناویان برد،  بەڵام دوای ناڕەزایەتییەكان هەر یەك لە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەری و جەختیان لە بێلایەنی دادگاکان كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا