پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سزادراوانی بادینان له رێگای خێزانهكانیانهوه پهیامێك بۆ رایگشتی و حزبهكانی (گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوە نوێ) دهنێرن و داوای ئهوهیان لێدهكهن بچنه سهر شهقام.
سزادراوانی بادینان روو له(گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوە نوێ) دەکەن و دهڵێن، ئەگەر ئێوە بە فعلی رێگربن پارتی ناتوانێ لەسەر ئەم زوڵمە بەردەوام بێت.
پەیامێکی گرنگ لە زیندانیانی بادینانەوە بۆ رای گشتی:
(داوا لە گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوە نوێ دەکەین و بچنە سەر شەقامەکان، ئەگەر ئێوە بە فعلی رێگربن پارتی ناتوانێ لەسەر ئەم زوڵمە بەردەوام بێت)
چواشەممەی ئەمرۆ چالاکوان و رۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکانی بادینان بەجیا پەیوەندی تەلەفۆنیان بە خێزانەکانیانەوە کردوە، چەند پەیامێکیان ھەبووە:
– ئاگادارین حوکمەکەمان پەسەند بویە و ھاورێکانیشمان حوکم دەدرێن ئەمەش بریارێکی نا یاسایی و نەدادپەروەرانەیە لە یەکەم رۆژی رفاندمانەوە تا ئێستا زوڵمان لێدەکرێت و سزادانمان بۆ ترساندنی خەلکی ھەرێمی کوردستان و بادینانە بۆ بەرژەوەندی پارتی و رێگێری لە خەباتی مەدەنی.
– ھەولبدەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم کارەساتە ئاگادار بکەنەوە، دوسیەکە دانەخەن، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان (UN)، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەکەین کە ئدیعای سیستەمێکی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن فشار بکەن و رێگربن لەم پرۆسەیە نادیموکراسییە.
– سوپاسی ھەموو خەلک و لایەنەکان دەکەین کە پاڵپشتمانن، ئێمە بێ تاوانین و سزادانی ئێمە پرسێکی گشتی یە و لەسەر ماف و ئازادی یە و ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسی لەسەر ھەموو لایەکە بێدەنگ نەبێت، بویە داوا لە خەڵک و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن (کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ) دەکەین خۆپیشاندان بکەن، لایەنەکانی ناو دەستەڵات کە لەگەڵ ئەم بڕیارەی پارتی نین (یەکێتی و گۆڕان) بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و بە کشانەوە لەم کابینەیە و لەرێگای تیمی وزاری خۆیان رێگربن لەم ناعەدالەتیە، چونکە ئەمرۆ ئێمەو سوبەینێ نورەی ئێوەیە ئەگەر گشتان دژی ئەم بڕیارە بن پارتی ناتوانێ لەسەر ئەم زوڵمە بەردەوام بێت کە ئەم ولاتەی ئیفلیج کردوە، نەک لایەنەکقن بەڵکو پێویستە کەسە بۆچۆن جیاوازەکانی نێو پارتیش رێگربن لەم پرۆسەیە کە سومعەی خۆیان و ھەرێمەکەشمان ناشیرین کردوە.
– شوێنمان لە زیندانی ئاسایشی گشتی زۆر خراپە و دوخی تەندروستی بەشێکمان باش نیە، بەپێ یاسا دوای حوکم دەبێت ئێمە نەقلی چاکسازی زرکای گەوران لە دھۆک بکرێین چونکە دانیشتوی ئەو پارێزگایەین.
ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دادگاکانی پارتیەوە دەخرێنە پاڵمان راست نین، کە ئێمە بە چەکدارو تیرۆرست و سیخۆر لە قەلەم دەدرێين، لەکاتێکدا ئێمە خۆمان بە خەمخوری ئەم وڵاتە دەزانین کە پێکدێین لە (رۆژنامەنوس، چالاکوان، پێشمەرگەی دێرین، مامۆستا، دکتور، ئەندازیار و مامۆستای زانکۆ) بۆچۆنی جیاوازو خەباتێکی مەدەنیمان ھەبووە و زیانمان بۆ دارو درەختێکی ئەم نیشتیمانە نەبوە، بەڵام سەربڵندین لەسەر مافی خەڵک لە زیندانداین و ورەمان بەرزە.