بڕیاری كۆتایی بۆ سزادراوانی بادینان دەركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای پێداچونەوەی هەرێم جارێکی دیکە سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی پێنج دەستگیرکراوەکەی بادینانی پەسەند کرد.

لەڕۆژی 16ی شووباتی ئەمساڵ دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر لە دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادیناندا هەریەک لە (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید ، گوهدار زێباری‌ و هاریوان عیسا) ی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، بڕیارەکەش کاردانەوەی زۆر و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حەمەد عەبدوڵڵا، ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزاراوانی بادینان رایگەیاند، “دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان داوای پارێزەرانی سزادراوانی بادینانی رەتکردەوە کە داوای راستكردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچونەوە ( تصحیح القرار تمیز ) یان کردبوو، بەوەش دادگای پێداچوونەوە بریاری دادگای تاوانی دووی هەولێر پەسەندکرد بە سزادانی هەریەک لەو پێنج چالاکوانە بۆ ماوەی شەش ساڵ”.

وتیشی “لە رووی یاساییەوە هیچ قۆناغێكی راستكردنەوەی بریاری دادگا نەماوە تەنها لێخۆشبوونی سەرۆكی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا