تیمی پارێزەران: سزادراوانی بادینان ئەشكەنجە دەدرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان داوا لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ، دەستەی مافی مرۆڤ ، تەواوی لایەنە پەیوەنديدارەکان دەكەن هاوكاریيان بكەن لەبەر ئەوەی سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوانی بادینان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەواڵیان پێگەیشتووە کە سزادراوانی بادینان، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان زۆر ئەزیەت و ئەشكەنجە دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت و بارودۆخیان خراپە.

وتیشی:” داواتان لەتەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەمو بەها ئینسانییەکان و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت”.

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوانی بادینان وتی،داواکارین بە زوترین کات سزادراوان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی لەزیندان مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و ئەو هەنگاوە نایاساییە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک