یەكێك لەسزادراوانی بادینان مافی هاوڵاتی بوونی لێوەردەگیرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان ئامادەی كردووە، ئەیاز كەرەمى یەكیك لەسزادراوانی بادینان  تەواوی بەڵگەنامەكانی تایبەت بەمافی هاوڵاتی بوونی هەرێمی كوردستانی لێوەرگیراوەتەوەو  لەهەموو مافێكی تاكەكەسی بێبەشكراوە.

بەدرییە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی دوای سەردانیكردنیان بۆلای سزادراوانی بادینان لەئاسایشی گشتی هەولێر ئامادەیانردووە بۆیان دەركەوتووە بارودۆخی سزادراوانی بادینان لەهەموو رووەیەكی ژیانەوە لەدۆخێكی خراپدایە.

هاوكات وتیشی، ماوەی چوار ساڵە ئاسایشی دهۆك، پێناسیی باری شارستانی ، رەگەزنامەی عێراقی، پاسپۆرت یان لە یەكێك لەسزادراوانی بادینان بەناوی ئەیاز كەرەمى وەرگرتووەتەو پێیان وتووە تۆ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان نیت و مافی دەنگدان و هیچ مافێكی دیكەی ژیانت لەهەرێكی كوردستان نییە.

بڕیاردەری لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەیان راپۆرتی كۆتایی لەسەر رەوشی ناوزیندانی ئامادەكردووەو ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەن و داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن كارلەسەر راپۆرتی لیژنەكەیان بكەن

سەبارەت بەوەی لەچی كاتێكدا هاوڵاتی لەوڵاتەكەی خۆی مافەكانی لێوەردەگیرێتەوە، هێرش سەردار پارێزەری راوێژكار لەدادگای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كاتێك تەواوی بەڵگەنامەكان لەهاوڵاتییەك وەردەگیرێتەوە كە تاوانێكی گەورەی بەرامبەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجامدابێت و زیانی بەئاسایشی گشتی وڵاتەكەی گەیاندبێت  بەڵام بەوتەی بڕیاردەری لیژنەی  ئەزیاز كەرەم كاتێك قسەی بۆ لیژنەكەكردووە پێی وتوون هیچ كارێم ئەنجامنەداوەو بەبێ هۆ بەڵگەنامەنم لێوەرگیراوەتەوەو لەهەموو شاێك بێبەشكراوم و مافیشی دەنگدانیشم نەبووە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا