یاسا ناسێك بۆ دادگای هەرێم: هەڵەی ریفراندۆم دووبارە مەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

یاساناسێك داواكارییەك ئاراستەی سەرۆكی دادگای تەمیز دەكات بەوەی هەڵەی ریفراندۆم دووبارە نەكەنەوە لە دۆسیەی سزادراوانی بادینان و جەخت دەكاتەوە سزادانی چالاكوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان سیاسیە.

حاكم شێخ شێخ لەتیف مستەفا، یاسا ناس و شارەزای دەستووری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: دۆسیەی سزادراوانی بادینان دۆسیەیەكی سیاسییە، بەكارهێنانی دادگایە بۆ تیرۆری دەوڵەت بەتایبەتی لە دهۆك و بادینان نابێت خەڵك بیر لە خۆپیشاندانیش بكاتەوە.

ئەو یاسا ناسە وتی: پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی دادگای تەمیز دەكەم، تكایە مەهێڵن هەڵەی ریفراندۆم دووبارە ببێتەوە، ئەو كاتەی بڕیاری ریفراندۆم رۆشتە بەردەم دادگای تەمیز ئەگەر ئەو دادگایە بڕیاری ریفراندۆمی هەڵبوەشاندایەتەوە 50% ی كوردستانمان لە دەست نەدەچوو.

روونیشیكردەوە، ئەم كەیسە زۆر لەسەر ناوبانگی هەرێم دەكەوێت، هیوادارم پارێزەرانی بەرگریكار داواكاری راستكردنەوەی بڕیارەكە پێشكەش بكەن، داوا لە سەرۆكی دادگای تەمیز دەكەم كە دوای ئەوە داواكە بنێرێت بۆ دەستەی گشتی نەینێرێتەوە بۆ دەستەی جەزائی، وە داوا لە دەستەی گشتی دەكەم سزاكە هەڵبوەشێنێتەوە چونكە هەموو كەس دەزانێت سزاكەیان سیاسییە.

دوای ئەوەی رۆژی 4ی ئایار دادگای پێداچونەوەی هەرێم سزای بەندكردنی رۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینانی پەسەند كرد، ئەو بڕیارەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیداهێنا و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا