پارێزگاری هه‌ولێر لە سەرگرانفرۆشی داوایه‌ك له‌هاوڵاتیان ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

پارێزگاری هەولێرلە سەرگرانفرۆشی وگۆڕانکاری لە نرخی كاڵاو  شتومەک و پێداویستییه‌كان لە بازاڕوشوێنه‌گشتییه‌كان داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەکات.

پارێزگارى هەولێر لە راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌ هاوڵاتیانی هەولێرده‌كات  لە بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت و هەر شوێنکی گشتیی و ئه‌و شوێنانه‌ی تایبه‌تن به‌ بازرگانی خۆراک و پێداویستیه‌كانی دیکە ئه‌گه‌ر دەستکاری و گرانکردنی نرخی خۆراک و کەل و پەل و  پێداویستییەکانیان بینی لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ و تیمه‌کانی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێرى  لێئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

داواكارییه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێرله‌ كاتێكدایه‌ ساڵانه‌ له‌مانگی ره‌مه‌زاندا نرخی كاڵاوپێداویستییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک