شاندی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نوسساز له‌به‌غدا ئه‌نجامده‌دات

پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی كورد لە پڕۆژەیای بودجەی عێراق كۆدەبێتەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، تائێستا هیچ كۆبوونەوەیەكی رەسمی لەسەر پشكی هەرێم لەنێوان لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و شاندی هەرێم كە لەبەغدان نەكراوە، ئەو دەنگۆیانە دورن لەراستیەوە كە باس لەوەدەكەن كۆبونەوە ئەنجامدراوەو هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

وتیشی:”ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەكەیان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان لە‌سە‌ر پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 كە‌تێیدا پشكی ھە‌رێم بە 12.76٪‏ دیاریكراوە، كۆدەبێتەوە”.

هەرچەندە رۆژی 23ی ئەم مانگە شاندی هەرێم بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب بۆ قسەكردن لەسەر پشكی هەرێم سەردانی بەغدای كرد، به‌ڵام ئەمڕۆ بۆ هەمان مەبەست قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا