لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، زیلینسکی وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراودا زینلسکی سەرۆکی ئۆکراینا، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

پاش 550 رۆژ لە جەنگی رووسیا _ ئۆکراینا، ڤۆلۆدمیر زینلسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ئۆلکسی ریزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لەسەر کار لابرد، و رۆستەم ئۆمیرۆڤ لە شوێنی ئەو وەک وەزیری نوێی بەرگری دەستبەکاربوو.

زیلینسکی لەبارەی بڕیارەکەوە ووتی، ” لەمڕۆ بەدواوە رۆستەم ئۆمیرۆڤ دەبێت بە وەزیری بەرگری ئۆکراینا، پێشبینی دەکەم دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) بەم بڕیارە رازیببێت.

ریزنیکۆڤ، لەپێش هەڵگیرسانی جەنگەکەوە وەک وەزیری حکومەتی ئۆکراینا کاری دەکرد، بەڵام بە بڕیارێکی لەناکاوی زیلینسکی، شەوی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو رۆستەم ریزنیکۆڤ، کە پێشتر بەڕێوەبەری سندوقی سامانی دەوڵەتی ئۆکراینا بوو وەک وەزیری نوێی بەرگری دەستنیشانکرا.

دەرکردنی ڕێزنیکۆڤ لە کاتێکدایە کە هەڵمەتێکی بەرفراوانی دژە گەندەڵی لە ئیدارەی زێلێنسکیدا دەستیپێکردووە. بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی گەندەڵی لە دەوڵەتدا بە بەشێکی بنەڕەتی بۆ خواستی ئۆکرانیا بۆ پەیوەستبوون بە
دامەزراوە رۆژئاواییەکانی وەک یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی چاودێری گەندەڵیی و شەفافیەتی نێودەوڵەتی، ئۆکراینا لە پلەی 116 دایە لەکۆی 180 وڵاتی تۆمارکراو لەو رێکخراوە بۆ گەندەڵی. بەڵام رێکارەکانی حکومەت و سەرۆکی ئەو وڵاتە، پێگەی ئۆکراینای بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر کردووە لە ساڵانی رابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا