هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق پەسەند كرا

پۆڵەتیك پرێس:

ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقدا، كە بڕیارە هەڵبژاردنەكە لە شەشی حوزەیرانی 2021 بەرێوەبچێت.

رۆژی شەممە 24ی تشرینی یەكەم پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان دراو بەزۆرینەی دەنگیش هەموارەكە پەسەندكرا.

بۆ دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن، جگە لە دوو پارێزگای نەینەواو كەركوك، 16 پارێزگاكەی تر پەسەندكرا، كە لەو پارێزگایانە دەنگدان بە فرەبازنەیی قەزاكان دەبێت.

بڕیارە كوتلە پەرلەمانییەكان كۆببنەوەو رێككەوتن لەسەر ئەو دوو پارێزگایەش بكەن، بۆ چۆنییەتی دابەشكردنی بازنەكان‌و رۆژی دوو شەممەی داهاتوو جارێكی تر پەرلەمان كۆببێتەوەو شێوەی بازنەكانی ئەو پارێزگایەش پەسەند بكات.

جیاوازی لەسەر دابەشكردنی قەزاكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك و نەینەوا زۆر بووە، بۆیە دەنگدانەكەی دواخراوەو دیاریش نییە لەو ماوەیە كوتلە پەرلەمانییەكان رێكدەكەون یان نا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا