ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەركردەی سێ‌ لایەنی عێراقی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم و رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیون لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی وڵات تاوتوێكران و ئەرك و بەرپرسیارێتی لایەنە سیاسییەكان بۆ سەرخستن و جێبەجێكردنی كارنامەی ‌حكومەتی نوێ گفتوگۆی لەبارەوەكرا. جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاری بەردەوامی نێوان هێزە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو راپەراندنی ئەركە دەستووری و نیشتمانییەكان و پاراستنی مافی هەموو گەلانی عیراق.

‏‎كۆبوونەوە بەرەچاوكردنی دۆخی سیاسی، ئابووری، ئەمنی ئەمڕۆی عیراق داوایكرد بەرژەوەندی نیشتمانی، پێكەوەیی و هاوبەشیی راستەقینە بكرێنە بنەمای كاركردن و بەهێزكردنی پایەكانی حوكمڕانی. هەروەها پشتگیریی لایەنەكان بۆ سەرخستنی بەرنامەی ‌حكومەت و پرۆسەی چاكسازی، وەك فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری لەوڵاتدا وەسفكرا.

داوشكرا ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق چارەسەرێكی ریشەییانەی بۆ بدۆزرێتەوە و دەستوور بكرێتە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سازان لەسەر ئەو خاڵانەی ناكۆكیان لەسەرە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا خواستی هەرێم و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا. دەمانەوێت تەبایی و پێكەوەژیان بكەینە بنەمای كاركردن و هەموومان لەپێناو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانمان هەوڵبدەین. دڵنیاین دەتوانین لەگەڵ برا و دۆستەكانمان وڵات بەرەو ئاشتی، سەقامگیری و یەكسانی ئاڕاستە بكەین و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەدا بین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا