بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی موتۆڕسکیل دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە31ی ئاب، پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلێکی جۆری دووتایە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتباران (ش.ع.م)تەمەن 22ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی و (ز.م.ل)تەمەن 20 ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی، هەستابوون بەدزینی ماتۆڕسکیلێک لەناوەندی پارێزگای هەڵەبجە.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی یاسایی 446ی س بەندکراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا