ھۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری بەھای دۆلار بەرامبەر دینار

پۆڵەتیك پرێس

دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا بەبەرزی ماوەتەوە و ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 147 هەزار100 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ بەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراو نرخی دۆلار بەبەرزی ماوەتەوە، بەشێوەیەك 100 دۆلاری ئەمریكی بە 147 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

باسی لەوەشكرد، لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە.

رۆژی 19ی ئەم مانگە بانكی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی نرخی دیناری بەرانبەر دۆلار دیاریكرد بەشێوەیەك بۆ هەر 100 دۆلارێك بەرانبەر 145 هەزار دینار دیاریكراوە، ئەو گۆڕانكاریەش نرخی دۆلاری لە بازاڕەكانی دراو بەرزكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا