قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و پیشەسازی و گەشتیاریدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕاش کرا لەبارەی چۆنییەتی سودوەرگرتنی هەرێم لە ئەزمونی سەرکەوتووی گەشەسەندنی ئابوریی کۆریای باشور.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی هەمەجۆرکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و پشتبەستن بە توانای گەنجان لە بوارەکانی داهێنان و تەکنەلۆجیا.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی تێڕوانینی خۆی لەبارەی باشکردنی پرۆسەی حکومڕانی و پێشخستنی ئابووریی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، داواشیکرد کۆریای باشور هاوکاریی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات بەتایبەتی لەڕێگەی بەشداریکردنی شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا