ڕاوێژکارێکی کازمی: نرخی نەوت دەگاتە 125 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشبینی کرد نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 125 دۆلار.

مەزهەر محەمەد ساڵح بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، “ئەرکی سەرەکی بانکی ناوەندی عێراق ڕوبەڕوبوونەوەی داڕمان و کەمبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکانە، بەتایبەتی کە لەدوای ساڵی 2014 بەهۆی هاتنە ناوەوەی داعش و دواتریش دابەزینی نرخی نەوت، داڕمانی ئابووری ڕووی لە عێراق کرد”.

وتیشی: دەستپێشخەری بانکی ناوەند لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژە مامناوەند و بچووکەکان بە بەهای ترلیۆنێک دیناری زیادە، لە چوارچێوەی سیاسەتەکانیدایە بۆ بووژانەوەی ئابووری عێراق.

مەزهەر محەمەد ساڵح پێشبینیشی کرد، تێکڕای بەرزبوونەوەی نرخی ساڵانەی نەوت بگاتە 125 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە ئەمەش دەرگا بەڕووی چەندین پڕۆژەی وەبەرهێناندا دەکاتەوە و پشتیوانی کار و چالاکییەکانی کەرتە تایبەتە وەبەرهێنەر و بەرهەمهێنەرەکان دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا