مەسرور بارزانی: پێویستە لە كوردستان سوود لە پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا وەربگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە 14ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت، سەردانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی كرد و لەلایەن ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێشوازی لێ كرا.

دواتر سەرۆكی حكومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی كرد.

پاشان سەرۆكی حكومەت، لە وتەیەكدا، ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە لە كوردستان سوود لە پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا وەربگیرێت بە ئاراستەی بە ئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییەكانی حكومەت و نەهێشتنی ڕوتین و بیرۆكراسی لە بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی حكومەت و خزمەتكردنی هاووڵاتییان بە شێوەیەكی باشتر وخێراتر.

سەرۆكی حكومەت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی ڕێكخستنەوەی بواری گەیاندن و پەیوەندی و كاركردنی كۆمپانیاكانی ئەو بوارە كرد، بەجۆرێك نابێ قۆرخكاری لەم ڕووەوە هەبێت و پێویستە پشتیوانیی لە داهێنان لە بواری تەكنەلۆجیا و پڕۆژەی بچووك بكرێت و دەبێ لە وەرگرتنی كارمەندانی كەرتی تایبەت، زۆرترین دەرفەت بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بدرێت و نابێ ڕێژەی كارمەندانی خەڵكی هەرێم لە كۆمپانیاكان، لە %70 كەمتر بێت.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باسی لە پێویستی و گرنگیی ڕێكخستنەوەی بەكارهێنانی پەیوەندی و تەكنەلۆجیا لە هەرێمی كوردستان كرد، كە بەداخەوە زۆر جار خراپ بەكارهێنانی تەكنۆلۆجیا و ئامێرەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، زیانێكی زۆری بە كۆمەڵگە گەیاندووە و كێشەی گەورەی خێزانی و كۆمەڵایەتی و دەروونی و یاسایی لێكەوتووەتەوە ، ئەمە جیا لەوەی زۆر جار بوونەتە هۆی بڵاوكردنەوەی بیر و هزری تیرۆریستی و تووندڕەوی، بۆیە دەبێ سنوورێكی بۆ دابنرێت و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خراپ بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا و ئینتەرنێت بگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا