بانکی ناوەندیی بڕی خستنەڕووی دۆلاری ئاشکراکرد؛ بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا بەم شێوەیەی لێهات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق، قەبارەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکراکرد کە بڕەکەی زیاترە لە 208ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە رێککەوتی 16ـی کانوونی دووەمی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 208 ملیۆن و 307 هەزار و 203 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، لەو ژمارەیەش 181 ملیۆن و 207 هەزار و 203 دۆلار بەشێوەی حەواڵەو 27 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاریش، بەشێوەی نەختینەیی فرۆشراوە بە هاوڵاتییان و بازرگانانی عێراقی.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ هاوسەنگکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ژمارەیەک رێکاری گرتووەتەبەر، یەکێک لە رێکارەکانی بریتییە لە خستنەڕوویرۆژانەی بڕێکی دیاریکراو دۆلار بۆ پارەدارکردنی بازاڕەکان بە دۆلار بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی، کە هەر دۆلارێک بە 1320 دینار دەفرۆشێتە هاوڵاتییانو بازرگانان.

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت

بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نزیکەی 400 دینار زیادیکردووە لە هەر 100 دۆلارێکدا.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا