پۆڵەتیک پرێس
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی یەک مانگدا ٢٤ حاڵەتی مردن بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە پارێزگاکە تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ ی ئایاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ڕووداوەکانی مانگی نیسانی ڕابردووی بڵاوکردەوەو لەماوەی ئەو مانگەدا ٦٦ حاڵەتی مردن بە ڕووداوە جۆراوجۆرەکان تۆمار کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، ” مانگی نیسانی ئەمساڵ ٦٦ حاڵه‌تی مردن له‌په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون، كه ٣٩ كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زی نێربوون، ٢٧ كه‌سی دیکەشیان له‌ڕه‌گه‌زی مێ بوون”.
ڕاگەیەندراوەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی جۆری ڕووداوەکانەوە خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە، ” ٢٤ حاڵه‌تی مردنیان به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆ، ١٠ حاڵه‌تیان به‌هۆی سوتاوی، ٥ حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه، ٥ حاڵه‌تیشیان خۆخنكاندن بوون، هەروەها ٤ حاڵه‌تیان به‌هۆی گوللـه و ٣ حاڵه‌تیشیان به‌هۆی كاره‌باوه مردون”.