پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، لەسەر رێگای (سەرتەك) لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێكی جۆری(جێپ واز) وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر رێگای سەرتەك لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێكی جۆری(جێپ واز) كە بە ئاراستەی ناحیەی مەیدان هاتووە كۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و چوار سەرنشینی تێدابووە لە ئەنجامی ڕووداوەكە برینداربوون و تیمەكانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.