نرخی نەوت لە 84 دولار نزیک بووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی، لە بازاڕەکانی جیهاندا.

نرخی نەوتی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 83دۆلار و 71سەنت، نزیکەی 1.32دۆلار بە ڕێژەی لە %61چووە سەر هەر بەرمیلێک.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی گەیشتە 80دۆلار و 94سەنت، نزیکەی 1 دۆلار و 59سەنت چووە سەر هەربەرمیلێک، ئەمە بەرزترین ئاستە کە لە ساڵی 2014وە تۆمار کرابێت.

لە هەمان کاتدا نرخی خەڵوز و گاز بەربۆوە لەگەڵ باشبوونی باری ئابوری، لە ئێستاشدا نەوت خواستێکی زۆری لەسەرە لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا