موفتی گشتی دیمەشق كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەی قودسی پایتەختی سوریا، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆبێلەكەیەوە موفتی گەورەی دیمەشق و دەوروبەری كوژراوە.

ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا رایگەیاندووە، شێخ محەمەد عەدنان عەفیونی، موفتی دیمەشق و دەوروبەری، لە شارۆچكەی قودسیە لە ڕیفی دیمەشق كوژراوە.

هاوكات وەزارەتی ئەوقافی سوریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەكەی موفتی دیمەشق كراوەتە ئامانجی تەقینەوەیەكی تیرۆریستی.

وەزارەتی ئەوقافی سوریا موفتی سوریای بە یەكێك لە گەورە توێژەرەكانی سوریا و جیهانی ئیسلامی ناوبردوەو رایگەیاندووە، ناوبراو ئامێری تەقینەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا چێندراوەو كراوەتە ئامانج.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا