شاندێكی پەرلەمانی كوردستان و عێراق سەردانی ناوچە بۆردومانكراوەكانی بادینان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەسەر بۆردومانەكانی توركیا لەسنوری بادینان، شاندێكی هاوبەشی پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە بۆردومانکراوەکانی ئامێدی دەکەن.

رێڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمه‌رگه لەپەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “دوای ئەوەی دوێنێ شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق سەردانی ژمارەیەک ناوچەی سنوریی هەرێمی کوردستانمان كرد لە پارێزگای دهۆك و قەزای زاخۆ، ئەمڕۆ ژمارەیەك ناوچەی دیكە لە سنوری ئامێدی بەسەردەكەینەوە”.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمه‌رگه وتیشی “ئامانجی سەردانەكە بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكە لەبارەی زیانەکانی شەڕی نێوان سوپای تورکیا پەکەکە، دواتر ئەو راپۆرتە بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و عێراق و پەرلەمان بەرزدەكەینەوە، تا سنورێك بۆ پێشێلكارییەكان دابنێنن”.

بەوتەی رێڤینگ هروری لیژنەکە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پێکهێندراوە، بۆ ئەوەی گلەیی و گازندەی خەڵکی بگەیەنن بە رای گشتی.

سەردانكردنی ئەو شاندە هاوبەشە دوای بۆردومان و گرژییەكانی چەند رۆژی رابردووی پەكەكە و سوپای توركیا لەسنوری بادینان دێت، كە بەهۆیانەوە ژمارەیەك پێشمەرگە كوژران و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا