وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان داوا لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان لە بەكارهێنانی سیستەمی غاز بە دووربگرن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا هاوخەمیی خۆی لەگەڵ كەسوكاری قوربانییانی هەردوو رووداوەكەی سلێمانی و دهۆك دەربڕی و داواش لە هاوڵاتییان و كۆمپانیاكان دەكات، خۆیان لە بەكارهێنانی سیستەمی غاز بەدووربگرن، تا لە رێگەی لیژنە تایبەتەكانەوە كاری پێویست ئەنجامدەدرێت.

رۆژی چوارشەممە 23_11_2022 وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، هاوخەمیی لەگەڵ كەسوكاری قوربانییانی هەردوو رووداوە جەرگبڕەكەی سلێمانی و دهۆك رادەگەیەنین.

لەبارەی سیستەمی گەرمكەرەوەی غازی ماڵان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژە بەوە دەكات، هیچ مۆڵەتێك بۆ دانانی سیستەمی گەرمكەرەوەی غازی ماڵان و كارگەكان و شوێنە تایبەتەكان بە هیچ كۆمپانیایەك نەدراوە، كە بە دەر لە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆ بێت.

ئەوەشهاتووە، هەر مۆڵەتێك لە هەر شوێنێكەوە درابێت، بە بێ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بووە.

داواشی لە هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان كرد، خۆیان لە بەكارهێنانی سیستەمی غاز بەدووربگرن تا لە رێگەی لیژنە تایبەتەكانەوە كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی بەكارهێنان.

ئێوارەی 17_11_2022 لە شاری سلێمانی، بەهۆی لێچوونی غازەوە، تەقینەوە لە خانوویەكی سێ نهۆمیدا روویدا، لە ئەنجامدا خانووەكە رووخا و 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12ی دیكەش برینداربوون، هەروەها بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە ئەنجامی لێچوونی غاز لە شاری دهۆك، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و 42 كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا