“دابەزینی دۆلار پەیوەستە بە کۆدەنگی کوتلە سیاسییەکانەوە”

پۆڵەتیک پرێس

نەدا شاکر جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابوری پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، دابەزینی نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجە پەیوەستە بە کۆدەنگی کوتلە سیاسییەکانەوە.

رۆژی هەینی نەدا شاکر جەودەت رایگەیاند، لیژنەی دارایی و لیژنەکانی پشتیوانی پڕۆژەیاسای بودجەیان تەواوکردووە و ناردوویانەتە پەرلەمان، وتیشی: هەندێک بابەتی دارایی رێکخراونەتەوە و دووبارە هەموارکراونەتەوە.

باسی لەوەشکرد، دابەزینی نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجە دەبێت بەپێی رێککەوتنی سیاسی نێوان کوتلەکان بکرێت و بارودۆخی هاوڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت بەجۆرێک کاریگەری نەرێنیان لەسەر دانەنیت.

وتیشی: پێشبینی دەکرێت پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایکرد پڕۆژەیاسای بودجە لە خشتەی کاری دانیشتنی دووشەممەی داهاتوو دابنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا