لەسەربازنەكانی كەركوك هێشتا رێككەوتن نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی دووشەممە نوێنەرانی كورد و عەرەب و توركمانەكان لە پەرلەمانی عێراق كۆببنەوە بۆ یەكلایكردنەوەی پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك ئەندامێكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، تا ئێستا لایەنەكان نەگەشتوونەتە رێككەوتن لەوبارەیەوە.

رێبوار تەها ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بڕیارە رۆژی دووشەممە نوێنەرانی كورد و عەرەب و توركمانەكانی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن بە مەبەستی رێككەوتن لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردنی كەركوك.

رێبوار تەها وتیشی: ئەگەرچی تائێستا رێككەوتن لەسەر ئەو بابەتە نەكراوە، بەڵام هەردەبێت بگەینە رێككەوتن.

رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بازنەكانی هەڵبژاردنی16پارێزگای عێراقی پەسەندكرد و پەسەندكردنی بازنەكانی نەینەوا و كەركوكی دواخست بۆ دانیشتنی رۆژی دووشەممە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا