پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت “لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەباەی نیشتمانی بە هاوبەشانی كارەبا دەدەین”.
ئەمڕۆ دوو شەممە 19ی تەموزی 2021، وەزارەتی كارەبای هەرێم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند “وەزارەتی كارەبا بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشداوە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئێستا رۆژانە 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بە هاوبەشانی كارەبا دەدرێت، بەڵام بۆ رۆژانی جەژن دوو كاتژمێر كارەبا كەمدەكرێتەوە.