وەزارەتی دارایی: سەرجەم خەرجییەکان ڕادەگیرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریدا، بەبۆنەی نزیک بوونەوەی ساڵی نوێ سەرجەم خەرجییەکانی خۆی ڕابگرێت.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەبۆنەی نزیک بوونەوەی کۆتایی ساڵی دارایی 2023، بەمەبەستی ئەنجامدانی پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیان بە وەزارەت بڕیاردرا سەرجەم خەرجییەکان ڕابگیرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە مووچە و پێشینەی مانگانە و هەندێک خەرجی ناگرێتەوە.

ڕوونکراوەتەوە، بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی ژمێرەکان، جگە لە خەرجییەکانی مووچە و پێشینی خەرجکراوی مانگانە و کرێی مانگانە و خاوێنکردنەوە و خواردن، لە ڕۆژی 10ی مانگی کانونی یەکەم سەرجەم خەرجییەکان ڕادەگیرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا