وزەی ئەمریکا: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە26ی شوبات، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە،” لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نۆ وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە 5.642 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بەراورد بەهەفتەی پێشتر زیادیکردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 226 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، ئەوەش بەراورد بەهەفتەی پێشتر زیادیکردووە، کە 183 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا.

ڕوونیکردەوە، لەهەفتەی ڕابردوودا بەشێکی زۆری داهاتی نەوتی ئەمریکا لە کەنەداوە بووە بەتێکڕای سێ ملیۆن و 669 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش مەکسیک، سعودیە و کۆڵۆمبیا دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا