پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت جێبەجێدەكرێت.
سامان حسێن، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایگەیاند: مژدەبێت كەمئەندامانی كوردستان ئەمڕۆ بەرەسمی پرۆژیەكی نیشتەجێبوونمان لە سلێمانی بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت راگەیاند.
دەشڵێت: بۆ یەكەمینجار لە مێژووی هەرێمی كوردستان و مێژووی عێراقدا شتێك نەكراوە بۆ كەمئەندامان بەڵام ئێمە بە بریاری قوباد تاڵەبانی ئەو خەیاڵەمان كردە راستی و لە ماوەیەكی كەمدا كەمئەندامان دەبنە خاوەنی یەكەی خۆیان.
سەبارەت بە تەواوبوونی یەكەكانیش وتی: تا ئێستا دوو تاوەر تەواو بووە و ئیشیان تێدا دەكرێت كە پرۆژەیكی ناوازەیە لەسەر شاڕێی قولەڕەیسییە.
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان راشیگەیاند: لە سبەینێوە لە سەعات 9 تا 4ی عەسر و بۆ ماوەی 22 رۆژ فۆرمی یەكەی نیشتەجێبوون لە یەكێتی كەمئەندامان لە زێڕینۆك دابەشدەكرێت.