%75 ی هاووڵاتیان نەوتی سپییان وەرنەگرتووە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند، سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی كوردستان پێویستیان بە بڕی259 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، كە بە جۆرێك هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوتی پێبدرێت، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها بڕی 69 ملیۆن لیتر نەوتی دابەشكردووە و بەوەش ڕێژەی 75٪ ی دانیشتووانی هەرێم نەوتیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگریەكی ڕۆژنامەنوسییدا زانیاری لەبارەی گرانی نرخی سووتەمەنی لە بازارەكان و دابەشنەكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا خستەڕوو.

عەلی حەمەساڵح وتی: سەرجەم دانیشتووانی هەرێم پێویستیان بەبڕی 259 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، بەجۆرێك هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوتی پێبدرێت، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها بڕی 69 ملیۆن لیتر نەوتی دابەشكردووە و بەوەش هەتا ئێستا ڕێژەی 75٪ی دانیشتووانی هەرێم نەوتیان وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا هاوڵاتیان لەم وەرزی سەرمایەدا زۆر پێویستیانە.

عەلی حەمە ساڵح وتیشی: ئەو 950 هەزار لیتر بەنزینەی ڕۆژانە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت، دەدرێتە هەردوو كۆمپانیای سەن ئۆیل و كورد نەفت و لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دابەش دەكرێت، بەڵام بەشی سلێمانی لێ نادرێت.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی غاز لە بازاڕەكاندا ئەو پەرلەمانتارە وتی: لە ئێستادا بەرهەمهێنانی غاز لە ناوخۆدا ڕۆژانە 50 تانكەرە، كە دەكاتە هەزار و 50 تۆن، لەوەش10تانكەری غاز بۆ پارێزگای دهۆك، 15تانكەریش بۆ پارێزگای هەولێر و نزیكەی 14 تانكەریش بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان دەكرێت.

باسی لەوەشكرد، دەبێت ڕۆژانە 24 هەزار بوتڵی غاز بۆ دانیشتووانی سلێمانی و 24 هەزار و 990 بۆ پارێزگای هەولێر و 16 هەزار و 60 بتڵ غازیش بۆ پارێزگای دهۆك دابینبكرێت، بەڵام ئەو بڕانە وەك خۆیان بەهۆی گەندەڵی و بازرگانیكردن بە غازەوە ناگەنە دەست هاوڵاتیان و ئەگەر ئەو بڕەش كۆنترۆڵ بكرێن، ئەوا بەشی هەموان دەكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک