مەڵبەندی یەكێتی لە سلێمانی: ئەوانەی هێرشیان كردە سەر مەڵبەند خوێندكار نەبوون

پۆڵەتیك پرێس

لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی یەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ئەوانەی هێرشیان كردە سەر مەڵبەندەكەیان خوێندكار نەبوون.

لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان كە بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵە رێكخراوە، گرژی دروستبوو، بەشێك لە خۆپیشاندەران هێرشیانكردە سەر بینای مەڵبەندی سلێمانی و زیادی ماددیان بە بیناكە گەیاند.

لە بارەی ئەو هێرشەوە جەبار محەمەد لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی یەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانبە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، هەندێك دەستی خراپ كە خوێندكار نەبوون لەناو خۆپیشاندەراندا هەبوون و هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای مەڵبەند ئەوەش بەمەبەستی نانەوەی ئاژاوە و پشێویی بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو پەلامارەوە یەك ژووری مەڵبەندەكەیان ئاگری گرتووە و تەنها زیانی مادیی هەبووەو هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، ئاگرەكەش هەر زوو كۆنتڕۆڵكراوە.

وتیشی، “یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان هەمووكاتێك پشتیوانی لە داوا رەواكانی هاوڵاتیان و خوێندكاران دەكات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا